فڕۆكه‌خانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی نیوئۆرلینز به نیازه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ده‌ست به هه‌ندێ له فڕینه‌كانیان بكه‌نه‌وه له كاتێكدا كه شاره‌كه به‌رده‌وامه له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یه‌كی هێواش له دوای باهۆز و زریانی كاترینا.
ووزه‌ی كاره‌با بۆ هه‌ندێ له ناوچه‌كانی شاره‌كه گوێزراوه‌ته‌وه و په‌مپی ئاوڕاكێشی زیاتر كار ده‌كات تاوه‌كو شه‌قامه‌كانی نیو ئۆرلینز له ئاوی لافاوه‌كه ووشك بكرێنه‌وه. كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ژماره‌ی قوربانیه‌كانی لویزیانا كه له ئه‌نجام زریانه‌كه‌ی كاترینا گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتۆته 279 كه‌س و 45 له‌وانه ته‌رمه‌كانیان له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا دۆزراوه‌ته‌وه.
ڕاوه‌رگرتنێكی نوێی ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست ده‌ریخست كه‌وا زۆرینه‌ی ئه‌مریكیه‌كان ڕازی نین به‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ی حكومه‌ت له‌و كاره‌ساته‌دا. ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌مه‌ریكیه ئه‌فریكیه‌كان و له سه‌دا 63 ی ئه‌وانه‌ی كه به‌شداری ئه‌و ڕاوه‌رگرتنه گشتییه‌یان كردووه ده‌ڵێن جیاوازی نوژادی فاكته‌رێك بووه. هه‌رچه‌ندێكه سپی پێسته‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕایه‌دا كۆك نین.
به‌ڕێز بوش جه‌ختی كردۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه جیاوازی نوژادی هیچ ڕۆڵێكی له هه‌وڵه‌كانی فریاكه‌وتنی ته‌نگه‌تاویدا نه‌بینیوه. ڕۆژی دووشه‌ممه، به‌ڕێز بوش ده‌یڤد پاوڵسن - كاربه‌ده‌ستی باڵای وه‌زاره‌تی ئاسایشی ناوخۆی به شێوه‌یه‌كی كاتی كرده سه‌رۆكی ئاژانسی به‌ڕێوبردنی فریاكه‌وتنی ته‌نگه‌تاوی فیدرالی دوای ئه‌وه‌ی مایكڵ براون وازی له پۆسته‌كه‌ی هێنا.