Accessibility links

سه‌رۆك بوش ڕۆژی دووشه‌ممه گه‌شتێكی به نێو شاری نیو ئۆرلینز كرد


سه‌رۆك بوش ڕۆژی دووشه‌ممه‌ گه‌شتێكی به‌ نێو شاری نیو ئۆرلینز كرد. سه‌رۆك بۆ جارێكی تر به‌رگری له‌و ڕه‌خنانه‌ كرده‌وه‌ كه ڕووبه‌ڕووی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كه‌ی بۆته‌وه‌ له چۆنێتی وه‌ڵامدانه‌وه‌یان بۆ باهۆز و زریانی كاترینا.

به‌ڕێز بوش ده‌ڵێت له جێی خۆیدا نیه‌ كه بڵێین به‌هۆی شه‌ڕی عێراقه‌وه‌ نه‌توانراوه‌ سه‌ربازی پێویست دابین بكرێت و یارمه‌تی قوربانیه‌كانی ئه‌م كاره‌ساته‌ بكه‌ن. دوا به‌ دوای كاترینا، ڕاوبۆچونه‌كان سه‌باره‌ت به‌ به‌ڕێز بوش گه‌یشته‌ نزمترین ئاست.

هاوكات به‌ڕێوبه‌ری ده‌زگای ته‌نگه‌تاوی فیدرالی مایكڵ براون وازی له پۆسته‌كه‌ی هێنا له نێو ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی حكومه‌ت بۆ باهۆز و زریانی كاترینا بۆته‌وه‌. هه‌رچه‌ندێكه‌ پێشتر ده‌ستخۆشی لێكردبوو بۆ ئه‌و كاره‌ی ده‌یكات و گوتبووی كارێكی زۆر گه‌وره‌ی كردووه‌.

XS
SM
MD
LG