Accessibility links

سیناتی ئه‌مریكا ده‌ستی كردووه به پێداچوونه‌وه له‌سه‌ر به‌ربژاره‌كه‌ی سه‌رۆك بوش بۆ پۆستی سه‌رۆكی دادگای باڵای ئه‌مریكا


سیناتی ئه‌مریكا ده‌ستی كردووه‌ به پێداچوونه‌وه‌ له‌سه‌ر به‌ربژاره‌كه‌ی سه‌رۆك بوش بۆ پۆستی سه‌رۆكی دادگای باڵای ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، دادوه‌ر جۆن ڕۆبێرتس.

ڕێبه‌ری زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی سینات بڵ فرست كه نوێنه‌ری ویلایه‌تی ته‌نه‌سیه‌ گوتویه‌تی ئه‌و پێشبینی ده‌كات دادوه‌ر جۆن ڕۆبێرتس بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته ‌ قبوڵ بكرێت پێش ئه‌وه‌ی دادگای باڵا ده‌ست به دانیشتنێكی نوێ له سێی مانگی ئۆكتۆبه‌ردا بكات.

به‌ڵام دیموكراته‌كان ڕۆژی دووشه‌ممه‌ له دژی ئه‌و كاندیده‌ بوون و نیشانیاندا كه‌وا پرسیاری گران ئاڕاسته‌ی ڕۆبێرتس ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر هاتوو سیناتی ئه‌مریكا به زۆرینه‌ی ده‌نگ ڕه‌زامه‌ندی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌ كه‌سی به‌ربژار نیشان بده‌ن، ئه‌وا داوه‌ر ڕۆبێرتسی ته‌مه‌ن په‌نجا ساڵ جێگه‌ی سه‌رۆكی دادگای باڵای پێشوو ولیام رانكویست ده‌گرێته‌وه‌.

XS
SM
MD
LG