سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی ئیبراهیم ئه‌لجه‌عفه‌ری ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه گه‌شتێكی به نێو شاری ته‌له‌عفه‌ردا كرد دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی عێراقی به پشتیوانی سه‌ربازه ئه‌مریكیه‌كان هه‌وڵی دوورخستنه‌وه‌ی یاخیبووانیان له‌و ناوچه‌یه‌ی باكور داوه.
نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیر جه‌ختیان له هه‌واڵی ئه‌م سه‌ردانه كرد سه‌رباری ئه‌وه‌ی دوای هه‌ڕه‌شه‌كانی یاخیبوان له به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی دژ به هێزه‌كانی هاوپه‌یمان ئه‌نجامدرا. هه‌ندێ له یاخیبوان ڕۆژی شه‌ممه ئه‌و ناوچانه‌یان چۆڵكرد كاتێك كه پێنج هه‌زار سه‌ربازی عێراقی و 3500 سه‌ربازی ئه‌مریكی له‌و شاره چۆڵكراوه نزیك بوونه‌وه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریكی ده‌ڵێن ئه‌وان باوه‌ڕده‌كه‌ن كه زۆربه‌ی یاخیبوان له ڕێگه‌ی تۆڕی تونێلی ژێر زه‌وییه‌وه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له‌و شه‌ڕ پێكدادانانه خۆیان ده‌رباز كردبێت. هه‌ر ڕۆژی دووشه‌ممه له به‌غدا، وه‌زیری به‌رگری عێراقی گوتویه‌تی 157 یاخیبوو له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه كوژراون. هاوكات له‌شكری ئه‌مریكی ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه 141 یاخیبوو له ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابووردوودا كوژراون.
له لایه‌كی تره‌وه، ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌ر ده‌ڵێت قسه‌كه‌ری وه‌زیری به‌رگری عێراقی گوتویه‌تی ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه تاوه‌كو ڕۆژی پێنج شه‌ممه ته‌واو ده‌بن.
په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا عه‌بدولئه‌میر گرێگه له ته‌له‌عفه‌ره‌وه ڕاپۆرتێكی بۆ ناردووین و پێمان ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه‌وا له‌سه‌ر ڕێگای نێوان ته‌له‌عفه‌ر و شه‌نگار پێنج كه‌س كوژراوه و شه‌ش كه‌سی دیكه بریندار بووه. هه‌روه‌ها 450 تیرۆرستی گومانلێكراویش ده‌ستگیركراوه. بۆ زانینی وورده‌كارییه‌كانی ئه‌م ڕاپۆرته كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بكه.