Accessibility links

ئیسرائیل به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی كۆتایی به سی‌و هه‌شت ساڵه‌ی داگیركردنی غه‌زه هێنا


ئیسرائیل به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی كۆتایی به سی و هه‌شت ساڵه‌ی داگیركردنی غه‌زه هێن ا و ئه‌و هێزانه‌ی كه هێشتا له غه‌زه ماون له رۆژی دووشه‌ممه ده‌كشێنێته‌وه.

رێوره‌سمی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌لات كه بریار بوو ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه بكرێت به‌رێوه‌ نه‌چوو دوای ئه‌وه‌ی رێبه‌رانی فه‌له‌ستینی به‌شداری نه‌بونیان له رێوره‌سمه‌كه‌دا راگه‌یاند بۆ ده‌ربرینی ناره‌زاییان به‌رامبه‌ر به داخستنی خاڵی په‌رینه‌وه‌ی سنوری غه‌زه.

پازده هه‌زار سه‌ربازی فه‌له‌ستنی رۆژی دووشه‌ممه بۆ ده‌وروبه‌ری نیشته‌جێكانی ئیسرائیلی ده‌گوازرێنه‌وه كه له مانگی رابردوو چۆڵ كران.

XS
SM
MD
LG