له چواره‌م ساڵیادی هێرشه تیرۆرستیه‌كانی یازده‌ی سێپته‌مبه‌ر بۆ سه‌ر ئه‌مریكا، هاووڵاتیانی ئه‌مریكی له سه‌رانسه‌ری وولات بیره‌وه‌ری ئه‌م یاده ده‌كه‌نه‌وه. له نیویۆرك، به‌هه‌زاران كه‌س له شوێنی ناوه‌ندی بازرگانی جیهانی پێشوو كۆبونه‌وه، كه زۆرینه‌ی قوربانیان له‌و شوێنه كوژران.
له نیویۆرك و شوێنه‌كانی تریش، هاووڵاتیان خوله‌كێك بێ ده‌نگیان نواند بۆ رێز گرتن له قوربانیانی هێرشه‌كان.
له كۆشكی سپی سه‌رۆك بوش و جێگری سه‌رۆك دیك چێنی له ده‌مژمێر 8:46 ی به‌یانی خوله‌كێك بێ ده‌نگ وه‌ستان، كه له‌و كاته یه‌كه‌مین فرۆكه خۆی به ناوه‌ندی بازرگانی جیهانی دادا.
له رێورهسمێكی تایبه‌ت به سالیادی هێرشه تیرۆرستیه‌كان له پێنتاگۆن، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا دۆنالد ره‌مسفیلد سۆزی دا كه ئه‌مریكا له شه‌ڕی دژی تیرۆر سه‌ركه‌وتن به ده‌ست دێنیت.