ووته‌بێژێكی له‌شكری ڕاگه‌یاند كه هێزه‌كانی عێراقی و ئه‌مریكی خۆیان ئاماده ده‌كه‌ن بۆ هێرشكردنه سه‌ر بنكه‌ی یاخیبوان له شاری ته‌له‌عفه‌ری باكوری عێراق،
ژه‌نه‌ڕاڵ رك لینچ ڕۆژی پێنج شه‌ممه ڕایگه‌یاند كه‌وا له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا هێرش ده‌كرێته سه‌ر چه‌كداره بیانیه‌كان و خراپكاران كه هه‌وڵ ئه‌ده‌ن شاری ته‌له‌عفه‌ر بكه‌نه حه‌وانگه‌یه‌ك بۆ تیرۆرستان.
ژه‌نه‌ڕال لینچ گوتی هیچ كاتێك دیاری ناكات بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته له‌شكرییه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی ڕاگه‌یاندووه بۆ ئه‌وه‌ی كار له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌سته ناوخۆییه‌كاندا بكه‌ن بۆ چۆڵكردنی ئه‌و شاره له خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كه 420 كم له به‌غداوه دووره.