له ئه‌نجام ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له شاری به‌سره‌ی باشوری عێراق به لایه‌نی كه‌مه‌وه 10 كه‌س كوژراوه و15 كه‌س بریندار بووه. پۆلیسی عێراقی ده‌ڵێن ئه‌و رووداوه له ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕوویدا كاتێك كه هێرشبه‌رێكی خۆكوژ به خۆیی و ئۆتۆمبیله پڕ له كه‌ره‌سته‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌یه‌وه له به‌رده‌م چێشتخانه‌یه‌كی قه‌ره‌باڵغ‌دا خۆی ته‌قاندۆته‌وه.
پێشتریش له‌م شاره‌دا، چوار پۆلیسی ئاسایشی ئه‌مریكی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی سه‌ر ڕێ كوژراون. هه‌روه‌ها ڕۆژی چوارشه‌ممه، له‌شكری ئه‌مریكی گوتویه‌تی فڕۆكه ئه‌مریكیه‌كان حه‌شارگه‌یه‌كی تیرۆرستانیان له شارۆچكه‌ی جه‌رامیل ی خۆرئاوای عێراق وێران كردووه.
باوه‌ڕده‌كرێت، شه‌ڕكه‌ری بیانی ئه‌لقاعیده به ناوی ئه‌بو عه‌لی له‌و حه‌شارگه‌یه‌دا بووبێت كه هێرشه ئاسمانیه‌كه‌ی كراوه‌ته سه‌ر. له لایه‌كی تره‌وه، سه‌ربازه ئه‌مریكیه‌كان كۆنتراكته‌رێكی ئه‌مریكیان ڕزگاركردووه كه له زیاتر له 10 ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ردا فڕێندرابوون.
له‌شكر ده‌ڵێت به‌ندكراوێكی عێراقی ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌و تیمی رزگاركردنه‌ی كردووه كه رۆی هاڵه‌مس و ووڵاتیه‌كی عێراقی له خانوویه‌كی كێڵگه‌یی چۆڵی ده‌ره‌وه‌ی به‌غدا لێ بووه.