Accessibility links

هه‌لبژارده‌ی تۆپی پێی ئه‌مریكا بۆ یاریه‌کانی جامی جیهانی به‌سه‌ر كه‌وت


هه‌لبژارده‌ی نیشتیمانی تۆپی پێی ئه‌مریكا بۆ جاری پێنجه‌م له‌سه‌ر یه‌ك بۆ قاره‌مانی جامی جیهانی به‌سه‌ر كه‌وت دوای ئه‌وه‌ی له میانه‌ی یاریه‌كانی پاڵاوتن بۆ جامی جیهانی به دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر له هه‌ڵبژارده‌ی مه‌كسیكی برده‌وه.

گۆلی یه‌كه‌می هه‌لبژارده‌ی ئه‌مریكا له خوله‌كی 53 له لایه‌‌ن یاریزان ستیڤ رالستۆن تۆمار كرا و یاریزان ده‌ماركس به‌یسلی گۆلی دووه‌می بۆ هه‌لبژارده‌ی ئه‌مریكا تۆماركرد.

شایانی باسه، ئه‌مریكا یه‌كه‌م هه‌لبژارده‌یه له هه‌لبژارده‌كانی كیشوه‌ری ئه‌مریكا بۆ قاره‌مانی جامی جیهانی 2006 كه له ئه‌لمانیا ده‌كرێت به‌سه‌ر كه‌وێت.

XS
SM
MD
LG