چاره‌نووسی هه‌زاران قوربانی و لێقه‌وماوانی تۆفانی كاترینا له شاری نیو ئۆرلینس هێشتا نادیاره.
هاوكات، كاربه‌ده‌ستانی به‌هاوار چوون هه‌روا خه‌لكی زیاتر له ئه‌و شاره وێران بووه به هۆی سیلاو- كه ئێستا له بارێكی ئالۆزدایه - راده‌گوازن.
ئه‌مرۆ هه‌ینی سه‌رۆك بوش، له كاتی به‌جێ هێشتنی كۆشكی سپی به‌ره‌و هه‌رێمی كه‌ناری كه‌نداوی ئه‌مریكایی مه‌كسیك، گوتی شێوازی هه‌لسوكه‌وتكردن له‌گه‌ل ئه‌و كاره‌ساته جێگای قه‌بولكردن نیه.
دواتر سه‌رۆك له ئه‌له‌باما سوپاسی كارمه‌ندانی فریاگوزاری كرد بۆ رزگاركردنی گیانی خه‌لكی، گه‌راندنه‌وه‌ی باری ئاسایش و گه‌یاندنی یارمه‌تی بۆ قوربانیان. سه‌رۆك گوتی هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كی كرابێت راست ده‌كرێته‌وه.
سه‌رۆك پاشان سه‌ره‌دانی لویسیانای ده‌كات كه له‌وێ به‌ده‌یان هه‌زار كه‌س له باری خراپ دا ماونه‌ته‌وه.
له‌واشنتۆن، رێبه‌رانی ره‌شه‌كان ره‌خنه‌یان گرت له‌وه‌ی به وه‌ڵامی له‌سه‌رخۆ و ناگونجاو ناویان برد. ئه‌وان گوتیان هه‌ژاری و ره‌نگی پێست نابێت بریار ده‌ربێت كێ
بژیت و كێ بمرێت.