عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه حوكمی له سێداره‌دانی به‌سه‌ر سێ پیاوكوژدا داوه. ئه‌مه‌ش بۆ یه‌كه‌م جاره دوای ڕژێمی سه‌دام حوسه‌ین، حكومه‌ت سزای مردن بچه‌سپێنێت.
قسه‌كه‌ری حكومه‌ت له‌یت كوببه به ڕۆژنامه‌وانانی گوت كه‌وا سێ كه‌س له كاتژمێر ده‌ی به‌یانی به كاتی ناوخۆ هه‌ڵواسراون. ئه‌و پیاوكوژانه به تاوانی فڕاندن و ده‌ستدرێژیكردن و كوشتن تاوانبار كرابوون.
ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تیش له مانگی ڕابووردوودا ئه‌م حوكمه‌ی قبوڵ كردووه. به‌ڵام سه‌رۆك جه‌لال تاڵه‌بانی كه له دژی سزای مردنه، ڕازی نه‌بووه به ڕێگه‌دان به هه‌ڵواسینی ئه‌و تاوانبارانه و له‌جیاتی ده‌سه‌ڵاتی به یه‌كێك له جێگره‌كانی داوه ئه‌و حوكمه ئیمزا بكات.