Accessibility links

له‌شکری ئه‌مریکی ده‌ڵێت هێرشی ئاسمانیان کردۆته‌ سه‌ر ناوچه‌کانی خۆرئاوای عێراق


له‌شکری ئه‌مریکی ده‌ڵێت هێرشی ئاسمانیان کردۆته‌ سه‌ر ناوچه‌کانی خۆرئاوای عێراق که‌ سێ حه‌شارگه‌ی تیرۆرستانیان لێ دۆزیوه‌ته‌وه‌. ڕاگه‌یاندنێکی ئه‌مریکی ئاماژه‌ ده‌دات به‌وه‌ی که تیرۆرست ئه‌بو ئیسلام و چه‌ند ئه‌ندامێکی تری سه‌ر به‌ ڕێکخراوه‌که‌ی له ماوه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ بۆ سه‌ر حوسه‌یبه‌ وکارابیلا له‌ نزیک سنوری سوریا کوژراون. پێشتریش، چه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره ڕایگه‌یاندووه‌ که‌وا به‌ لایه‌نی که‌مه‌وه‌ 40 که‌ س له‌و هێرشه‌دا کوژراوه‌.

له لایه‌کی تر، پۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت یاخیبوان له ماوه‌ی دوو هێرشی جودا له به‌غدا و که‌رکوک دوو کاربه‌ده‌ستی باڵای ئاسایشیان کوشتووه‌.

له به‌ره‌ی سیاسیشدا، جێگری سه‌رۆکی عێراق شێخ غازی عه‌جیل ئه‌لیاوه‌ر ده‌ڵێت ئه‌و باوه‌ڕی وایه‌ عه‌ره‌به‌ سونه‌کان توانای شکست پێهێنانی ده‌ستورییان نابێت کاتێک که به‌شداری ریفراندۆمه‌که‌ی پانزده‌ی مانگی ئۆکتۆبه‌ری تایبه‌ت به‌ به‌رنوسی ده‌ستوری عێراق ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها گوتی ده‌توانن له‌ جیاتی ئه‌وه‌ تیشک بخه‌نه‌ سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانتارییه‌کانی مانگی دوانزده‌ی داهاتوو و هه‌وڵی بردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌کی پێویستی کورسی په‌رله‌مان بده‌ن تاوه‌کو بتوانن چۆنێتی جێبه‌جێکردنی ده‌ستور بگۆڕن.

XS
SM
MD
LG