ده‌سته‌کانی فریاکه‌وتنی ته‌نگه تاوی له که‌ناره‌کانی که‌نداوی ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا سه‌رقاڵی گه‌ڕانن به شوێن ڕزگاربوواندا دوا به دوای ئه‌وه‌ی باهۆز و زریانی کاترینا ئه‌و ناوچانه‌ی گرتبۆوه. ئه‌و که‌سانه‌ش که له‌و کاره‌ساته ڕزگارییان بووه ئێستا ڕووبه‌ڕووی گرفته‌کانی هه‌ڵمه‌تێکی پاکردنه‌وه‌ی گه‌وره.بوونه‌ته‌وه .
باوه‌ڕ ده‌کرێت ، له سه‌رانسه‌ری ناوچه باشورییه‌کانی ووڵاته یه‌کگرتووه‌کان ده‌یان که‌س گیانیان له‌ده‌ست دابێت و به ملیۆنه‌ها که‌سیش بی کاره‌با بن. زۆربه‌ی قوربانیه‌کانیش له ویلایه‌تی میسیسپین و له ته‌نها ناوچه‌یه‌کی که‌نار ده‌ریای ئه‌و وولایه‌ته 30 که‌س گیانی له‌ده‌ستداوه.
هارڤی جا‌کسۆن دانیشتوویه‌کی ئه‌و ناوچه وێرانبووانه‌یه و ده‌ڵێت هه‌وڵێکی زۆریداوه بۆ پاراستنی منداڵه‌کانی، به‌ڵام ئاوی لافاوه‌که ژنه‌که‌ی بردووه. بۆ هه‌ندێ له ڕزگاربووه به‌خته‌وه‌ره‌کان، یارمه‌تی له کاتی خۆیدا گه‌یشتووه و هه‌ندێکی تریش پێیان وابووه فه‌رامۆش کراون.
تیمه‌کانی فریاکه‌وتن ده‌ڵێن پرۆسه‌ی پاکردنه‌وه چه‌ند ڕۆژێکی پێده‌چێت به تایبه‌تی له کاتێکدا که به‌شوێن ڕزگاربوواندا ده‌گه‌ڕێن و هێڵه‌کانی ووزه‌ی کاره‌با چاک ده‌که‌نه‌وه. کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی ماڵه‌کانیان جێهێشتووه له‌وانه‌یه بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک نه‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌کانی خۆیان.
پاش ڕاماڵینی ئاوی لافاوه‌که‌ش، له‌وانه‌یه مه‌ترسی نوێ ده‌ربکه‌وێت به تایبه‌تی ڕووخانی بینا ناجێگیره‌کان و که‌وتنه‌وه‌ی نه‌خۆشی له ئاژه‌ڵه مردووه‌کان. جێی باسه، سه‌رۆک بوش حاڵه‌تی ته‌نگه‌تاوی بۆ چه‌ند وولایه‌تێک ڕاگه‌یاندووه که کاره‌ساتی کاترینای لێ ڕوویداوه.