به سه‌ده‌ها عه‌ره‌بی سونه كه له دژی به‌رنوسی ده‌ستوری نوێی عێراقین له شاری تكریت خۆپیشاندانیان سازكردووه له كاتێكدا كه یه‌كێك له گروپه سه‌ره‌كیه‌كانی سیاسه‌تمه‌داره سونه‌كان گوتویانه كه‌وا به‌رده‌وام هه‌وڵی ده‌ستكاریكردنی به‌رنوسه‌كه ده‌ده‌ن.
زۆرینه‌ی عه‌ره‌به سونه‌كان داوا له لایه‌نگرانیان ده‌كه‌ن كه له ماوه‌ی ریفراندۆمه‌كه‌ی مانگی ئۆكتۆبه‌ر ئه‌و ده‌ستورنامه‌یه ڕه‌ت بكه‌نه‌وه. یه‌كێك له گروپه گه‌وره‌كان به ناوی پارتی ئیسلامی عێراقیه‌وه ده‌ڵێت پێش ده‌نگدانه‌كه داوای گۆڕان ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی كاتی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی داوای له عێراقیه‌كان كردووه پشتگیری له به‌رنوسی ئه‌و ده‌ستوره بكه‌ن سه‌رباری ئه‌و ناكۆكیانه‌ی له ئارادایه. هاوكات، ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز داوای ده‌ستبه‌جێ ئازادكردنی ڕۆژنامه‌وانێكی وێنه‌گری عێراقی ده‌كات كه به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكیه‌وه برینداربووه كاتێك كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به ئۆتۆمبیله‌كه‌ی به ناو شه‌قامه‌كانی به‌غدا تێده‌په‌ڕی.
هه‌روه‌ها كارمه‌ندێكی تری ئه‌و ئاژانسه له ماوه‌ی هه‌مان ڕووداودا گیانی له ده‌ستدا كاتێك كه هێرشكرایه سه‌ر گروپێكی نۆبه‌داری عێراقی. له‌شكری ئه‌مریكی ده‌ڵێت هێشتا لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ برینداربووه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.