Accessibility links

تاله‌بانی داوا له عیراقیه‌كان ده‌كات پیشتیوانی به‌رنوسی ده‌ستور بكه‌ن


سه‌رۆكی عیراقی جه‌لال تاله‌بانی داوا له عیراقیه‌كان ده‌كات پیشتیوانی به‌رنوسی ده‌ستور بكه‌ن كه ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه پێشكه‌ش به په‌رله‌مان كرا.

به‌رێز تاله‌بانی به په‌یامنێرانی راگه‌یاند كه‌وا ئه‌م ده‌ستوره بۆ هه‌موو عیراقیه‌كان نوسراوه و ئه‌و گه‌شبینه كه ده‌ستوره‌كه له ریفراندۆمی رۆژی پازده‌ی مانگی ده په‌سند ده‌كرێت.

هه‌ر ئه‌مرۆ به‌رنوسی كۆتایی ده‌ستور پێشكه‌ش به په‌رله‌مان كرا، دوای چه‌ند حه‌فته‌یه‌كی كۆبونه‌وه‌و مشتومری چڕ و پڕ له نێون شانده‌كانی شیعه‌و كوردو عه‌ره‌بی سوننه.

XS
SM
MD
LG