Accessibility links

له هێرشێكی خۆكوژیدا دوو پاسه‌وانی ئاسایشی ئیسرائیلی بریندار ده‌بن


پۆلیسی ئیسرائیلی رایگه‌یاند كه‌وا هێرشبه‌رێكی خۆكوژی فه‌له‌ستینی خۆی له شاری بیرشه‌بای ئیسرائیلی ته‌قانده‌وه‌ و دوو پاسه‌وانی ئاسایشی ئیسرائیلی به گرانی بریندار كرد.

پۆلیس رایگه‌یاند كه‌وا هێرشبه‌ره‌كه خۆی له ده‌ره‌وه‌ی شوێنی وه‌ستانی ئۆتۆبیسه‌كانی ئه‌و شاره ته‌قانده‌وه.

تاكو ئێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیاری به‌رامبه‌ر به‌و هێرشه رانه‌گه‌یاندووه. سه‌رۆكی فه‌له‌ستینی مه‌حمود عه‌باس هێرشی خۆكوژی ئه‌مرۆی مه‌حكوم كرد، كه یه‌كه‌م هێرشه له‌وه‌تای كێشانه‌وه‌ی جوله‌كه نیشته‌جێكان له غه‌زه.

هاوكات كابینه‌ی حكومه‌تی ئیسرائیلی گواستنه‌وه‌ی پۆلیسی میسری بۆ سنوری نێوان میسر و غه‌زه په‌سند كرد. به گوێره‌ی ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی له‌گه‌ل قاهیره، میسر حه‌وت سه‌د و په‌نجا پۆلیسی سنور له جێگای سه‌ربازانی ئیسرائیلی نیشته‌جێ ده‌كات.

XS
SM
MD
LG