Accessibility links

شیعه و كورد چاوه‌رێی وه‌لامی سوننه‌كان ده‌كه‌ن له‌سه‌ر به‌رنوسی ده‌ستوری عیراقی


سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراقی ده‌لێت شیعه‌كان و كورده‌كان گه‌یشتوونه رێكه‌وتنێك له‌‌سه‌ر به‌رنوسێكی ده‌ستور دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر داوای سوننه‌كان چه‌ند گۆرانكاریه‌كیان تێدا كردووه و ئێستا چاوه‌رێی وه‌لامی رێبه‌رانی سوننه ده‌كه‌ن.

به‌رێز حاجم ئه‌لحه‌سه‌نی ئه‌مرۆ شه‌ممه گوتی بۆ جاری كۆتایی گۆرانكاری له به‌رنوسی ده‌‌ستور كراوه‌و دراوه به سوننه‌كان و ئێستاش ئاماده‌یه رۆژی یه‌کشه‌ممه پێشكه‌ش به په‌رله‌مان بكرێت.

تاكو ئێستا هیچ نیشانێك نیه كه سوننه‌كان به به‌رنوسه‌كه رازی ده‌بن، كه تیایدا باسی فیدرالیزم كراوه. سوننه‌كان داوای حكومه‌تێكی به‌هێزی ناوه‌ندی ده‌كه‌ن.

سه‌رۆك بوش له‌م دواییه به رێگای ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی به رێبه‌ری شیعه عه‌بدولعه‌زیز حه‌كیم كردووه‌و داوای كردوه نه‌رمی پێشان بدرێت به‌رامبه‌ر به داوای سوننه‌كان.

XS
SM
MD
LG