به پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ، بۆ یه‌كه‌م جاره بدۆزرێته‌وه كه به‌هۆی ده‌رمانێكی دروستكراو له جۆره ڕووه‌كێكی چینیه‌وه بتوانرێت ڕێگه له مردنی ئه‌و كه‌سانه بگیرێت كه به شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌خت توشی نه‌خۆشی مه‌لاریا ده‌بن.
ئه‌و ده‌رمانه‌ش پێی ده‌گوترێت ئارتسنه‌یت و له گه‌ڵاتی ڕووه‌كی چینی ئارتمزنن دروستكراوه، زانایان بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه‌وا ئه‌م ده‌رمانه ڕێژه‌ی قوربانیانی تووشبووی نه‌خۆشی مه‌لاریای به ڕاده‌ی له سه‌دا 36 كه‌م كردۆته‌وه.
شاره‌زای تایبه‌ت له بواری ده‌رمان و چاره‌سه‌ری نك وایت له زانكۆی ماهیدۆل له بانگكۆك سه‌رپه‌رشتی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌كات و ده‌ڵێت " هیچ تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك پێشتر ئه‌م كه‌مكردنه‌وه‌یه‌ی له ژماره‌ی مردووانی تووشبوو به نه‌خۆشی مه‌لاریا به‌خۆوه نه‌دیوه" له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا، نزیكه‌ی 15،000 كه‌س له به‌نگلادش و ئه‌نده‌نوسیا و هندستان و بورما به‌شدارییان تیادا كردووه. توێژه‌ره‌وان ئه‌م ده‌رمانه تازه‌یان وه‌ك چاره‌سه‌رییه‌ك بۆ نیوه‌ی تووشبوانی به‌شداربوو له‌م توێژینه‌وه‌یه به‌كارهێنا و ده‌رمانی كوایناین یان بۆ نیوه‌كه‌ی تری تووشبووان به‌كارهێنا، كه ئه‌مه‌ش ده‌رمانێكی تری دژ به نه‌خۆشی مه‌لاریایه و له ئه‌فریقا و به‌شی زۆری ووڵاتانی ئاسیادا به‌كارده‌هێنرێت. جێی باسه، ده‌رمانی كوایناین له دوای ساڵانی 1960 كانه‌وه كاریگه‌ری كه‌متربۆته‌وه.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌ریخستووه ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی ده‌رمانی كوایناین یان وه‌رگرتووه كه‌وا له‌سه‌دا 22 یان مردوون و ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه ده‌رمانی ئارتسنه‌یت یان وه‌رگرتووه ته‌نها له سه‌دا 15 یان مردوون. توێژه‌ره‌وان ده‌ڵێن ئه‌وان ده‌مێكه به‌م گرنگی و كاریگه‌رییه‌ی ڕووه‌كی ئارتمزنینیان زانیوه، به‌ڵام به پێی دكتۆر وایت، سه‌رچاوه‌كان كه‌م بوون و به‌ربه‌ستێكی زۆر له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی گه‌شه‌كردنی ئه‌م ڕووه‌كه له زۆر ووڵاتاندا هه‌یه و ده‌شڵێت هیوادارین ئه‌م دۆزینه‌وه نوێیه هانی زۆر له ده‌زگاكان بدات دابینكردنی ئه‌م ده‌رمانه قبوڵ بكه‌ن و یارمه‌تی گه‌شه‌كردنی بده‌ن چونكه ڕووه‌كێكه ده‌ستكه‌وتنی زۆر زه‌حمه‌ته. جێی باسه، ئاكامی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له ژماره‌ی ڕۆژی 25 ی ئه‌م مانگی هه‌شته‌ی گۆڤاری بڵاوكراوه‌ته‌وه. The Lancet