پاپا به‌نه‌دیکت و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقی هوشیار زێباری له ماڵی پاپا له رۆما کۆبونه‌وه. هه‌رودوولا له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌کانی به‌رنوسی ده‌ستور و ئازادی ئاینی له عێراق قسه‌یان کرد. قسه‌که‌ری ڤاتیکان ده‌ڵێت پاپا به‌نه‌دیکت سه‌نگی
خستۆته سه‌ر پێویستی پابه‌ندبوون به مه‌رجه‌کانی دانوساندن تاوه‌کو هه‌موو لایه‌نه ئاینی و نوژادییه‌کان له عێراق بتوانن پاشه‌ڕۆژی ووڵاتی خۆیان دیاری بکه‌ن. جێی باسه، له سه‌دا سێی سه‌رژمێری خه‌ڵکی عێراق کرسچیانن.
هه‌روه‌ها وه‌زیری عێراقی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڤاتیکان مه‌تران ئانجێلۆ سۆدانۆ دا کۆبۆوه. ڤاتیکان به دژواری له دژی شه‌ڕی عێراقی به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریکایه و پێشتر پاپا ژان پۆل بۆ ڕوونه‌دانی ئه‌و شه‌ڕه هه‌وڵێکی زۆری‌دا.