Accessibility links

کۆمه‌ڵێک چه‌کدار هێرشیان کردۆته‌ سه‌ر کاروانێکی عێراقی و شه‌ش پاسه‌وانی تایبه‌تی سه‌رۆک تاڵه‌بانی کوژراون


کۆمه‌ڵێک چه‌کدار هێرشیان کردۆته‌ سه‌ر کاروانێکی عێراقی و شه‌ش پاسه‌وانی تایبه‌تی سه‌رۆک تاڵه‌بانی کوژراون. پۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت کۆمه‌ڵێک چه‌کدار هێرشیان کردۆته‌ سه‌ر کاروانێکی سه‌رۆکی عێراقی جه‌لال تاڵه‌بانی و له ئه‌نجامدا شه‌ش له‌ پاسه‌وانه‌ تایبه‌ته‌کانی کوژراون و پانزده‌ی تریش بریندار بوون.

ڕاپۆرته‌ سه‌ره‌تاییه‌کان ده‌ڵێن سه‌رۆک له‌و کاروانه‌دا نه‌بووه‌ که‌ له دووری 90 کم له باشوری که‌رکوک ڕوویداوه‌. ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌سۆشیه‌تت پرێسیش ده‌ڵێت پۆلیس گوتویه‌تی هێزه‌کانی ئاسایش ئوتۆمبیلیان له باکوری عێراقه‌وه‌ بۆ به‌غدا گه‌ڕانۆته‌وه‌ کاتێک که‌ چه‌کداران ته‌قه‌یان کردووه‌.

له لایه‌کی دیکه‌وه‌، پۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت ته‌رمی 36 که‌سیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ که‌ فڕێدراونه‌ته‌ ناو ڕووبارێکه‌وه‌ له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا. وورده‌کارییه‌کان ده‌رباره‌ی ئه‌م ڕووداوه‌ ڕوون نیه‌، به‌ڵام ڕاپۆرته‌ سه‌ره‌تاییه‌کان ڕایانگه‌یاندبوو که‌وا ئه‌و قوربانیانه‌ ته‌نها جلی ژێره‌وه‌یان له‌به‌ردا بووه‌ و یه‌کی گولله‌یه‌‌ک له سه‌ریان دراوه‌. تاوه‌کو ئێستاش ناسنامه‌ی ئه‌و ته‌رمانه‌ نه‌زانراوه و نازانرێت که له‌ پشته‌وه‌ی ئه‌و کوشتنکارییه‌ بووه‌.

XS
SM
MD
LG