Accessibility links

ده‌نگدان له‌سه‌ر ده‌ستوری عێراقی جارێکی تر دواخرایه‌وه‌


ده‌نگدان له‌سه‌ر ده‌ستوری عێراقی جارێکی تر دواخرایه‌وه‌. قسه‌که‌ری په‌رله‌مانی عێراقی ده‌ڵێت کۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی ڕۆژی پێنج‌شه‌ممه‌ کۆنابێته‌وه‌ بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر به‌‌رنوسی ده‌ستور هه‌روه‌کو پێشتر بڕیاری بۆ درابوو.

ئه‌مه‌ش بۆ سێهه‌م جاره له‌ ماوه‌ی که‌مترێک له دوو هه‌فته‌، یاسادانه‌ران سه‌رنه‌که‌وتوون له گه‌یشتن به‌ ڕێکه‌وتنێک بۆ مۆرکردنی به‌رنوسی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ له‌ کاتی دیاریکراودا. تاوه‌کو ئێستاش به‌روارێکی نوێ ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه‌.

ڕۆژی دووشه‌ممه‌، سه‌رۆک وه‌زیر ئیبراهیم ئه‌لجه‌حفه‌ری گوتی زۆربه‌ی ئه‌و خاڵه‌ سه‌ره‌کیانه‌ی که‌ ده‌نگدانه‌که‌یان بۆ دواخستبوو چاره‌سه‌ر کراون. به‌ڵام دانوسانده‌ره‌ سونه‌کان و شیعه‌کان و کورده‌کان هێشتا له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌کانی فیدرالیزم و دابه‌شبوونی ده‌سه‌ڵات له نێوان سه‌رۆک و په‌رله‌مان ڕێک نه‌که‌وتوون و ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ به‌ هه‌ڵپه‌سێراوی ماونه‌ته‌وه‌.

زۆرینه‌ی شیعه‌کان و کورده‌کان دوای حکومه‌تێک ده‌که‌ن که ده‌سه‌ڵات له‌ ناوه‌ندا کۆنه‌بێته‌وه‌ واتا لامه‌رکه‌زی بێت، ئه‌مه‌ش ڕێگه‌ به‌ هه‌رێـمی کورده‌کان له باکور و شیعه‌کان له باشور ده‌دات سه‌روه‌ری خۆیان بپارێزن و حوکمڕانی خۆیان بکه‌ن. سونه‌کانیش ده‌یانه‌وێت حکومه‌تی ناوه‌ند هه‌بێت تاوه‌کو به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان له ناوه‌ندی عێراقدا بپارێزن.

XS
SM
MD
LG