به هه‌زاره‌ها سه‌ربازی ئیسرائیلی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ده‌ستیان به چۆڵكردنی دوو نیشته‌جێی كه‌ناری خۆرئاوا كردووه. به‌م شێوه‌یه، دوا قۆناغی ئه‌و پلانه‌ی سه‌رۆك وه‌زیر ئاریاڵ شارۆن بۆ جیابوونه‌وه له هه‌رێمی فه‌له‌ستینیه‌كان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
سه‌ربازه‌كان له به‌ره‌به‌یاندا چوونه‌ته ناو نیشته‌جێكانی سانور و هۆمیش دوای ئه‌وه‌ێ له‌شكری ئیسرائیلی هه‌موو ده‌روازه‌كانی چوارده‌وری ئه‌و ناوچانه‌ی لابرد.
جێی باسه، ڕۆژی دووشه‌ممه ئیسرائیل چۆڵكردنی هه‌ر هه‌موو 21 نیشته‌جێی جوله‌كه‌كانی كه‌رتی غه‌ززه‌ی ته‌واوكرد.
سه‌رۆك بوش‌یش ئه‌م كشانه‌وه‌یه‌ی به هه‌نگاوێكی ئازایانه و به ئازار وه‌سف كرد و گوتی ئیسرائیل به‌م هه‌نگاوه‌ی پێشبینیه‌كانی پرۆسه‌ی ئاشتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌بوژێنێته‌وه.