له‌شكری ئه‌مریكی له عێراق ده‌ڵێت به لایه‌نی كه‌مه‌وه حه‌وت كه‌س كوژراوه و 20 كه‌سی دیكه برینداربووه له ئه‌نجام هێرشێكی خۆكوژی كه له ده‌زگایه‌كی حكومی له به‌عقوبه ڕوویداوه.
ڕاگه‌یاندنێكی ئه‌مریكی ده‌ڵێت له نێو قوربانیه‌كاندا سه‌ربازێك و كۆنتراكته‌رێكی ئه‌مریكی تیادایه و پێنج كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ش كارمه‌ندی حكومه‌تی عێراقین. هه‌روه‌ها برینداربووهكانیش نۆ كه‌سیان كارمه‌ندی ئه‌مریكین.
هاوكات، دانوسانده‌رانی سونه و شیعه و كورد هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بگه‌نه ڕێكه‌وتنێك له‌سه‌ر ده‌ستورێكی نوێی عێراقی پێش ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان له ڕۆژی پێنج شه‌ممه ده‌نگ له‌سه‌ر به‌رنوسی ئه‌و ده‌ستوره بدات. كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن مه‌سه‌له‌كانی فیدرالیزم و دابه‌شبوونی ده‌سه‌ڵات له نێوان سه‌رۆك و په‌رله‌مان هێشتا چاره‌سه‌ر نه‌كراوه.
زۆرینه‌ی شیعه‌كان و كورده‌كانیش داوا ده‌كه‌ن ده‌سه‌ڵات له حكومه‌تی ناوه‌ندا كۆنه‌بێته‌وه تاوه‌كو ڕێگه به ئۆتۆنۆمی هه‌رێمه‌كانی كورده‌كان له باكور و شیعه‌كان له باشور بدرێت. سوننیه‌كانیش حكومه‌تێكی ناوه‌ندییان ده‌وێت تاوه‌كو پارێزگاری له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان له ناوه‌ندی عێراقدا بكه‌ن.