له‌شكری ئه‌مریكی ده‌ڵێت ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر كوشتنی خزمێكی باڵیۆزی عێراق له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردووه.
كوڕی ئامۆزای باڵیۆز سه‌میر ئه‌لسومه‌یدعی له مانگی شه‌شی ڕابووردوودا له خۆرئاوای عێراق كوژرا كاتێك كه مارینزه ئه‌مریكیه‌كان ماڵه‌كه‌یان پشكنیوه. له‌شكری ئه‌مریكی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ڕایگه‌یاند كه‌وا كۆمانده‌رێكی باڵای هێزی مارینز له عێراق ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ی خستۆته به‌رده‌م ده‌زگای لێكۆڵینه‌وه‌ی هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكی.
موحه‌ممه‌د ئه‌لسومه‌یدعی له 25 ی مانگی شه‌ش له نزیك حه‌دیسه كوژراوه. له پاش چه‌ند هه‌فته‌یه، باڵیۆز سومه‌یدعی ئه‌و ڕووداوه‌ی به تاوان له قه‌ڵه‌مدا و داخوازی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی چڕوپڕی كرد.