دانوسانده‌رانی عێراقی له ژێر فشارێكی زۆردان بۆ گه‌یشتن به ڕێكه‌وتنێك له‌سه‌ر ده‌ستورێكی نوێی ووڵاته‌كه پێش دوامۆڵه‌تی ڕۆژی دووشه‌ممه له كاتێكدا كه به سه‌ده‌ها كه‌س له پێناو جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان ڕێپێوانیان سازكردووه.
كاربه‌ده‌ستان ڕۆژی شه‌ممه گوتویانه ئه‌وان نزیك بونه‌ته‌وه له ڕێكه‌وتنێك له‌سه‌ر داخوازی شیعه‌كان بۆ كردنه ئاینی ئیسلام به ته‌نها سه‌رچاوه‌ی یاسادانه‌ران. به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی كوردی ده‌ڵێن ئه‌وان هێشتا له دژی ئه‌و هه‌نگاوه‌ن. هه‌روه‌ها ووتوێژه‌كانی رۆژی شه‌ممه تیشكیان خستبووه سه‌ر دانی مافی چاره‌ی خۆنوسین به كورده‌كانی عێراق.
هاوكات، به سه‌ده‌ها عه‌ره‌بی سوننه له رومادی و كه‌ركوك خۆپیشاندانیان له دژی فیدرالی كردووه و ده‌یانه‌وێت ته‌نها حكومه‌تێكی ناوه‌ندی به‌هێز هه‌بێت. ئه‌گه‌ر هاتوو ده‌ستور تاوه‌كو ڕۆژی دووشه‌ممه ته‌واو بكرێت ئه‌وا له مانگی ده‌ی داهاتوودا ریفراندۆمی بۆ ئه‌نجام ده‌درێت.