رێبه‌ری باڵای ئێرانی ئایه‌توللا عه‌لی خامه‌نه‌ئی ده‌لێت كۆماری ئیسلامی نیازی نیه بۆمبی ناوه‌كی به‌ده‌ست بێنێت، به‌لام گوتی مافی كانونی ئێرانه كه ته‌كنه‌لۆژیای ناوه‌كی هه‌بێت.
له گوتارێكدا بۆ به‌هه‌زاران نوێژكه‌ران رۆژی ئه‌ینی له زانكۆی ته‌هران ئایه‌توللا خامه‌نه‌ئی گوتی ووڵاتانی رۆژئاوا ده‌یانه‌وێت بیرورای گشتی خه‌لك بگۆڕن به تۆمه‌تباركردنی ته‌هران به هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ناوه‌كی.