كۆشكی سپی هێرشه موشه‌كیه‌كه‌ی رۆژی هه‌ینی له به‌نده‌ری عه‌قه‌به‌ی ئوردنی مه‌حكوم كرد. له به‌یاننامه‌یه‌كدا هاتووه كه ئه‌مریكا هه‌موو جۆره هێرشێكی له‌م جۆره مه‌حكومم ده‌كات و كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكی به هاوكاری له‌گه‌ل ئوردن له هێرشه‌که ده‌كۆڵنه‌وه.
كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكی ده‌لێن دوو كه‌شتی جه‌نگی ئه‌مریكی ئارمانجی سه‌ره‌كی هێرشه موشه‌كیه‌كه‌ی رۆژی هه‌ینی بوون.
شایانی باسه موشه‌كێك له بنگه‌یه‌کی سه‌ربازی كه‌وته خواره‌وه‌و سه‌ربازێكی ئوردنی كوشت، موشه‌كێكی تر له نزیك نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سه‌ربازی كه‌وته خواره‌وه‌و موشه‌كی سێیه‌م له نزیك شارۆچكه‌ی ئیلات ی ئیسرائیلی كه‌وته خواره‌وه به‌لام نه‌ته‌قیه‌وه.