Accessibility links

پوتن بانگه‌شه‌ی سازدانی کۆنگره‌یه‌کی نێونه‌ته‌وه‌ی له‌ عێراق ده‌کات


به‌رێز پوتن بانگه‌شه‌ی سازدانی کۆنگره‌یه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی کردووه‌ که‌ له کۆتایی ئه‌مساڵدا له عێراق به‌ڕێوه‌ بچێت، چونکه‌ ئه‌مه‌ هانی ئاسایی کردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی عێراق ده‌دات.

به‌ڕێز پوتن و شا عه‌بدوڵڵا ئه‌م کۆبونه‌وه‌یان له دانیشتگای هاوینه‌ی سه‌رۆکایه‌تی ڕووسی له نزیک هاوینه‌هه‌واری سؤچی سه‌ر که‌نار ده‌ریای ڕه‌ش به‌ڕێوه‌چوو.

سه‌رۆکی ڕووسی ڤلادمیر پوتن بانگه‌شه‌ی دانانی خشته‌یه‌کی کاتی بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی له‌شکری بیانی له عێراق کردووه‌.

به‌ڕێز پوتن له ماوه‌ی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ شا عه‌بدوڵلای ئوردن گوتی زۆربه‌ی عێراقیه‌کان وه‌ک داگیرکه‌ر ته‌ماشای سه‌ربازه‌ بیانیه‌کان ده‌که‌ن.

ڕێبه‌ری ڕووسی گوتی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی هاوپه‌یمان یارمه‌تی که‌مکردنه‌وه‌ی توند و تیژی له عێراقدا ده‌دات و قه‌ناعه‌ت به یاخیبوان ده‌کات که به‌شداری له دامه‌زراندنه‌وه‌ی سیسته‌مێکی سیاسی نوێ له‌و ووڵاته‌دا وێرانبووه‌دا بکه‌ن.

XS
SM
MD
LG