ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه هێزه‌كانی ئیسرائیلی ده‌ستیان كردوه به چوونه ناو هه‌ندێ له نیشته‌جێكانی جوله‌كه توندره‌وه‌كانی كه‌رتی غه‌زه له دووه‌م رۆژی پێچۆلكردنی زۆره‌ملێیی.
له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆدا سوپای ئێسرائیلی بێ چه‌ك چونه ناو نیشته‌جێی كفار دارۆم و دوای چه‌ند كاتژمێرێك له گه‌یشتینیان، سه‌ربازه ئیسرائیلیه‌كان خۆپیشانده‌رانیان له‌ناوچه‌كه دوورخسته‌وه و به‌سه‌دان له جوله‌كه نیشینه‌كان و لایه‌نگرانیان له‌ناو كنیشتی نیشته‌جێكه مانه‌وه و خۆیان قایم كرد.
لێپسراوانی ئیسرائیلی راده‌گه‌یه‌نن كه نزیكه‌ی له سه‌دا حه‌فتای جوله‌كه‌كانی كه‌رتی غه‌زه ناوچه‌كه‌یان جێهێشتووه.