Accessibility links

چوار سه‌ربازی ئه‌مریكی له باكووری به‌غدا ده‌كوژرێن 


له‌شكری ئه‌مریكی رایگه‌یاند كه‌وا چوار سه‌ربازی ئه‌مریكی له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی كه‌نار شه‌قام له باكووری به‌غدا كوژران.

له به‌یاننامه‌یه‌كی له‌شكری ئه‌مریكی هاتووه كه هێرشه‌كه ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه له سامه‌را ڕوویدا، كه ده‌كه‌وێته نه‌وه‌ت و پێنج كیلۆمه‌تر له باكووری پایته‌ختی عیراقی.

هاوكات رێبه‌رانی سیاسی عیراقی به‌رده‌وامن له ووتوێژه‌‌كانیان له‌سه‌ر دارشتنی ده‌ستور.

مه‌حمود عوسمان، ئه‌ندامی كوردی كۆمیته‌ی دارشتنی ده‌ستور، به ئاژانسی ده‌نگوباسی فه‌ره‌نسی راگه‌یاند هێرشه خوێناویه‌كانی رۆژی چوارشه‌ممه فشاری نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر رێبه‌رانی ساسی زیاتر كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی نوێی دیاریكراو، كه بیست و دووی مانگی هه‌شته، ده‌ستور بنوسن.

XS
SM
MD
LG