Accessibility links

حكومه‌تی عیراقی بڕیاری له سێداره‌دانی سێ تاوانبار ده‌دات


بۆ جاری یه‌كه‌م له‌وه‌تای ڕوخانی رژێمی سه‌دام حوسێن له عیراق له سالی دوو هه‌زارو سێ، سه‌رۆكی عیراقی رێگا ده‌دات به له سێداره‌دانی تاوانباران.

نوسینگه‌ی سه‌رۆك جه‌لال تاله‌بانی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند كه سێ كه‌س به‌ تۆمه‌تی كوشتنی پۆلیس و ده‌ستدرێژی كردنه‌ سه‌ر ناموس و رفاندنی خه‌لك له سێداره‌ ده‌درێن.

له‌و كاته‌ی ده‌سه‌لاتدارانی عیراقی له سالی پار سزای له‌سێدار‌ه‌دان گه‌رانده‌وه، بڕیاریان دا سزایه‌كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی، كه له سێ ئه‌ندام پێكهاتووه، په‌سند بكرێت. سه‌رۆك تاله‌بانی، كه دژی سزای له‌ سێداره‌ دانه، مۆركردنی فه‌رمانی له‌ سێداره‌ دانی ره‌ت كردۆته‌وه. به‌لام رێگای دا یه‌كێك له جێگره‌كانی فه‌رمانی له‌سێداره‌ دانه‌كه په‌سند بكه‌ن.

XS
SM
MD
LG