له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی سێ ئۆتۆمبیل ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه له ناوه‌راستی به‌غدا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه چل‌و سێ كه‌س كوژران و نزیكی هه‌شتا كه‌س بریندار بوون.
پۆلیس رایگه‌یاند دوو ئۆتۆمبیل له ستاسیۆنی ئه‌لنه‌هزه‌ی ئۆتۆبیسه‌كانی باشووری عیراق ته‌قینه‌وه.
دوای كاتێكی كورت، هێرشبه‌رێكی تر له ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی نزیكی شوێنی هێرشی یه‌كه‌م خۆی ته‌قانده‌وه له‌و كاته‌ی كه برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه ده‌گوازرانه‌وه.
ئه‌م ته‌قینه‌وانه هاوكاتن له‌گه‌ل ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی ووتویژی رێبه‌رانی سیاسی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ده‌ستوری عیراقی.