په‌رله‌مانی عێراقی ده‌رفه‌تێكی نوێی به ڕێبه‌رانی عێراقیدا تاوه‌كو به‌رنوسی ده‌ستورێكی نوێ بۆ ووڵاته‌كه‌یان داڕێژن. ئه‌م بڕیاڕه‌ش كاتێك هات كه ئه‌ندامانی لایه‌نه به‌شداربووه‌كان له ووتوێژه‌كاندا نه‌یانتوانی تاوه‌كو نیوه‌شه‌وی ڕۆژی دووشه‌ممه له‌سه‌ر ده‌ستورێك ڕێبكه‌ون.
یاسادانه‌ران له دره‌نگانێكی ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا به خێرایی به‌ندێكی نوێیان بۆ یاسای كاتی ئێستای ده‌وڵه‌ت زیاد كرد. به پێی ئه‌م به‌نده نوێیه، كاتی ته‌واوكردنی به‌رنوسی ده‌ستور درێژكرایه‌وه بۆ 22 ی مانگی هه‌شت.
ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی داڕشتنی ده‌ستور هه‌وڵ ده‌ده‌ن چه‌ندین كێشه‌ی سه‌ره‌كی چاره‌سه‌ر بكه‌ن. له‌وانه، ڕۆڵی ئیسلام له‌ناو ده‌وڵه‌تدا و دابه‌ش كردنی ده‌سه‌ڵات له نێوان حكومه‌تی ناوه‌ندی و هه‌رێمه‌كاندا.
له‌م باره‌یه‌شه‌وه، سه‌رۆك بوش به‌یاننامه‌یه‌كی ڕاگه‌یاند و تیایدا گوتی عێراقیه‌كان به‌ره‌وپێشچوونێكی به‌رچاویان له داڕشتنی به‌رنوسی ده‌ستوردا به ده‌ستهێناوه. گوتیشی ئه‌و هه‌وڵانه‌یان ئه‌وه ده‌رده‌خات كه ده‌توانرێت كێشه گرانه‌كان به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه له ڕێگه‌ی ووتوێژكردن و ڕێكه‌وتنه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت.
جێی باسه، ئه‌گه‌ر هاتوو لایه‌نه‌كان تاوه‌كو ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌سه‌ر پێكهێنانی ده‌ستور ڕێنه‌كه‌ون ئه‌وا حكومه‌تی كاتی عێراقی و په‌رله‌مان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ده‌بێت حكومه‌تێكی نوێ هه‌ڵبژێرێته‌وه.