دانیشتوانی شارۆچكه‌ی مه‌خموری سه‌ر به پارێزگای موسڵ سه‌ردانی شاری هه‌ولێریان كردووه و له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستانی عێراقدا خۆپیشاندانیان سازكردووه.
دانیشتوانی ئه‌و شارۆچكه‌یه به كورد و عه‌ره‌به‌وه داخوازی ده‌كه‌ن كه شارۆچكه‌كه‌یان به‌شێك بێت له پارێزگای هه‌ولێری سه‌ر به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق. بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه‌ش، به‌ڕێز ناسح غه‌فوری ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستانی عێراق په‌یامێكی به خۆپیشانده‌ران گه‌یاند.
له‌م باره‌یه‌وه، په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا عومه‌ر فه‌رهادی له شاری هه‌ولێره‌وه ڕاپۆرتێكی بۆ ناردووین.