هیوا عوسمان ڕاوێژكاری ڕاگه‌یاندنی نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی عێراق له به‌غدا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر هاتوو ڕێبه‌ره سیاسیه‌كان له‌سه‌ر كێشه‌كانی تایبه‌ت به ده‌ستور ڕێنه‌كه‌ون ئه‌وا دوو بژار هه‌یه، درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی ئاماده‌كردنی به‌رنوسی ده‌ستور و یاخود هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و جارێكی تر ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن.
هیوا عوسمان له ماوه‌ی گفتوگۆیه‌كدا بۆ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ئه‌م تێبینیانه‌ی ڕاگه‌یاند. بۆ گوێگرتن له ته‌واوی گفتوگۆكه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بكه.