Accessibility links

دوو سیناتۆری ئه‌مریكی داوای زیادكردنی ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكی له عیراق ده‌كه‌ن


دوو سیناتۆری باڵای ئه‌مریكی داوای زیادكردنی ژماره‌ی سه‌ربازه ئه‌مریكیه‌كان ده‌كه‌ن له عیراق و ده‌لێن هه‌ر پلانێك بۆ كێشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكی له‌ و ووڵاته گونجاو نیه‌.

سیناتۆری كۆماری ستانی ئه‌ریزۆنا، جۆن مه‌ككه‌ین، و سیناتۆری دیموكراتی ستانی دێله‌وێر، جۆو بایدن، له دوو چاوپێكه‌وتنی ته‌له‌ڤزیۆنی جودا رۆژی یه‌كشه‌ممه گوتیان سه‌ربازی زیاتر پێویستن بۆ به‌رسنگ گرتنی هێرشی یاخیبووان.

هه‌روه‌ها گوتیان هێنده سه‌ربازی مه‌شقپێكراوی عیراقی نیه كه جێگای سه‌دو سی و هه‌شت هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریكی بگرنه‌وه.

XS
SM
MD
LG