كاربه‌ده‌ستانی عیراقی ده‌لێن له ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێك ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه له رۆژئاوای به‌غدا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه شه‌ش كه‌س كوژران كه دووانیان ئه‌فسه‌ری پۆلیسن.
هه‌روه‌ها له هێرشه‌كه‌دا، كه له گه‌ره‌كی غه‌زالییه روویدا، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه حه‌فت كه‌س بریندار بوون.
هه‌ر ئه‌مرۆ له‌شكری ئه‌مریكی رایگه‌یاند كه‌وا چوار سه‌ربازی ئه‌مریكی دره‌نگانێكی رۆژی سێشه‌ممه له شارۆچكه‌ی بێجی كوژران.
هاوكات رێبه‌رانی عیراقی به‌رده‌وامن له كۆبونه‌وه‌كانیان بۆ گه‌یشتن به رێكه‌وتنێك له‌سه‌ر خاڵه سه‌ره‌كیه‌كانی ده‌ستور. رێبه‌ران هێشتا له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی فیدرالی، مافی ژنان و رۆڵی ئیسلام رێك نه‌كه‌وتوون.