ڕێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به كاروباری ژنان له شاری هه‌ولێری كوردستانی عێراق خۆپیشاندانیان سازكردووه. ژنان له‌و شار‌ه‌دا داوای مافه‌كانی خۆیان و چه‌سپاندنی حكومه‌تی فیدرالی له ده‌ستوری نوێی عێراقدا ده‌كه‌ن.
بۆ زیاتر ئاشنا بوون به داخوازییه‌كانی ژنان و به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و خۆپیشاندانه، ئه‌حمه‌د بارزانی گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ خانم شیرین ئامێدی سكرتێری گشتی ڕێكخراوی ئافره‌تان ئه‌نجامداوه. بۆ گوێگرتن له درێژه‌ی ئه‌و گفتوگۆیه‌ش، كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بكه.