ڕێبه‌رانی سیاسی عێراقی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بۆ دووه‌م خولی ووتوێژه‌كان كۆبوونه‌ته‌وه به‌و ئامانجه‌ی ئاسته‌نگه‌كانی سه‌باره‌ت به خاڵه سه‌ره‌كیه‌كانی ناو ده‌ستوری عێراقی چاره‌سه‌ر بكه‌ن. ده‌بێت له ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوودا، به‌رنوسی ئه‌و ده‌ستوره پێشكه‌ش بكرێت، به‌ڵام هێشتا ده‌بێت ڕێبه‌ران له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كانی فیدرالیزم و مافه‌كانی ژنان و ڕۆڵی ئیسلام و زمانی ڕه‌سمی ووڵاته‌كه ڕێبكهون.
ئه‌مانه‌ش له‌وانه‌یه كاریگه‌رییان هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنوسه‌كه له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا ئاماده نه‌بێت. هاوكات شه‌پۆلێك هێرشی تیرۆرستی له‌ناو به‌غدا بووه هۆی كوشتنی 10 ئه‌فسه‌ری پۆلیس. له ئه‌نجام یه‌كێك له هێرشه خۆكوژییه‌كاندا، سێ ووڵاتی سیڤیڵ و سه‌ربازێكی ئه‌مریكی كوژراوه. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆری تری خه‌ڵكی بریندار بووه.
له‌شكری ئه‌مریكی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند كه‌وا ڕۆژی دووشه‌ممه مارینزێك له شاری رومادی كوژراوه. هه‌روه‌ها قائمقامی به‌غدا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له پۆسته‌كه‌ی لابراوه و پارێزگاری ناوچه‌كه جێگه‌ی گرتۆته‌وه.