Accessibility links

ئێران ده‌ستی به به‌رنامه‌ی چڕكردنه‌وه‌ی یۆرانیۆم له ده‌زگای ووزه‌ی ناوه‌كی ئه‌سفه‌هان كردۆته‌وه


ئێران ده‌ستی به‌ به‌رنامه‌ی چڕكردنه‌وه‌ی یۆرانیۆم له‌ ده‌زگای ووزه‌ی ناوه‌كی ئه‌سفه‌هان كردۆته‌وه‌. جێگری سه‌رۆكی ڕێكخراوی ووزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران موحه‌ممه‌د سه‌عیدی ده‌ڵێت كاره‌كانی ئه‌و ده‌زگایه‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ ژێر چاودێری ده‌زگای ئاژانسی ووزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ستی پێكردۆته‌وه‌.

پشكنه‌رانی ئاژانسی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا گه‌یشتنه‌ ئه‌و ده‌زگایه‌ تاوه‌كو ئامڕازی چاودێریكردن دابمه‌زرێنن. جارێكی تر كردنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌زگا ناوه‌كیه‌ تا ڕاده‌یه‌ك ئێران له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپادا ڕووبه‌ڕوو ده‌كاته‌وه‌ كه پێشتر هۆشداری ئێرانیان كردووه‌ ده‌رباره‌ی بردنی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ بۆ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان تاوه‌كو گه‌مارۆی ئابووری له‌سه‌ر ئێران دابنێن.

دانوسانده‌رانی به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا بانگه‌شه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ته‌نگه‌تاوی ئاژانسه‌كه‌یان له‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ له ڤیه‌ننا كردووه‌. جێی باسه‌، حكومه‌ته‌كانی ڕۆژئاوا گومانیان له‌ به‌رنامه‌ی ناوه‌كی ئێران هه‌یه‌ و ده‌ڵێن له‌وانه‌یه‌ مه‌به‌ستی پێكهێنانی چه‌كی ناوه‌كیان هه‌بێت و ئێران سووره‌ له‌سه‌ر نیازی ئاشتیخوازانه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌.

XS
SM
MD
LG