ڕێبه‌رانی سیاسی عێراقی له به‌غدا له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه ووتوێژ له‌سه‌ر ئه‌و به‌ربه‌ستانه ده‌كه‌ن كه ڕێگه‌یان له ڕێكه‌وتنه‌كانی ده‌ستوری نوێی ووڵاته‌كه گرتووه له كاتێكدا كه كاتی دیاریكراو بۆ ته‌واوكردنی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه له نزیك بوونه‌وه‌دایه، به‌ڵام هه‌ڵكردنی شه‌پۆلێكی خۆڵبارین له به‌غدای پایته‌ختی عێراق فشاری خستۆته سه‌ر ڕێبه‌ران كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیان دوا بخه‌ن. ئه‌م شه‌پۆلی خۆڵبارینه‌ش ته‌نانه‌ت بۆته هۆی له‌كارخستنی ترافیك لایته‌كانی سه‌ر شه‌قامه‌كانی شاره‌كه و بازاڕه‌كان داخراون.
ڕێبه‌رانی شیعه و سوننه و كورده‌كان ووتوێژ له‌سه‌ر كێشه سه‌ره‌كیه‌كانی وه‌ك فیدرالیزم و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و ڕۆڵی ئیسلام ده‌كه‌ن. سه‌رۆكی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا میوانداری یه‌كه‌م خولی ووتوێژه‌كانی كرد و گه‌شبینی خۆی نیشاندا سه‌باره‌ت به گه‌یشتن به ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ستورنامه‌یه‌ی كه ده‌بێت تاوه‌كو پانزده‌ی مانگی هه‌شت ئاماده بكرێت و په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر بدات.
پێش ئه‌نجامدانی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ش، باڵیۆزی ئه‌مریكی له عێراق، زاڵمای خه‌لیل زاد، له ماوه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كدا باوه‌ڕێكی به‌هێزی نیشاندا به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی كه ده‌ستورنامه‌كه ده‌بێت مافی یه‌كسان به هه‌موو عێراقیه‌كان بدات بێ ئه‌وه‌ی جیاوازی ڕه‌گه‌زی و نوژادی و ئاینی له نێوان هیچ كه‌سێكدا بكات.
هاوكات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا رایس گوتویه‌تی ئه‌و باوه‌ڕده‌كات كه‌وا یاخیبوان له عێراق به‌هێزی تیمی خۆیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن له كاتێكدا كه پرۆسه‌ی سیاسی ووڵاته‌كه به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌ڕوات. خانم رایس ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له ماوه‌ی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری تایم ئه‌م تێبینیانه‌ی دابوو. سه‌رۆكی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا میوانداری یه‌كه‌م خولی