Accessibility links

له هێرشێكی خۆكوژیدا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه پێنج كه‌س له تكریت كوژران


هێرشبه‌رێكی خۆكوژ ئۆتۆمبیله‌كه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی بنكه‌یه‌كی پۆلیس له شاری تكریت ته‌قانده‌وه‌ و به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه پێنج كه‌سی كوشت و زیاتر له دوازده كه‌سی تری بریندار كرد.

هه‌روه‌ها له به‌غدا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه پێنج عیراقی، كه هه‌ندێكیان سه‌رباز و كارمه‌ندی حكومه‌ت بوون، له چه‌ند هێرشێكدا كوژران.

له باشووری ووڵاتیش، به‌ده‌یان هاووڵاتی شاری سه‌ماوه خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجامدا بۆ ده‌ربرینی ناره‌زایی به‌رامبه‌ر به كه‌موكوڕی له خزمه‌تگوزاریه گشتیه‌كان.

XS
SM
MD
LG