پێنج كه‌س به گومانی ئه‌وه‌ی كه سه‌رهه‌ڵداوی كوردن له لایه‌ن هێزه‌كانی پاراستنی توركی له شاری مێرسینی باشووری توركیا ده‌ستگیر كران.
كاربه‌ده‌ستان هه‌روه‌ها چه‌ند كه‌ره‌سته‌یه‌كی دروستكردنی بۆمبیان ده‌ستگیر كرد. پۆلیس رایگه‌یاند كه وادیاره گروپه‌كه پلانیان داده‌نا بۆ هێرشكردنه سه‌ر شوێنه گیشتیهكانی شاره‌كه.
شایانی باسه رۆژی هه‌ینی له باشووری رۆژهه‌لاتی توركیا ته‌قینه‌وه‌ك روویدا كه تیایدا پێنج سه‌ربازی تورك كوژران و سه‌رهه‌ڵداوانی كورد به‌رامبه‌ر به هێرشه‌كه به‌رپرسیار كران.
هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیاری به‌رامبه‌ر به هێرشه‌كه رانه‌گه‌یاندوه، به‌لام به‌م دواییانه پارتی كرێكارانی كوردستان هێرشه‌كانی له هه‌رێمی باشووری رۆژهه‌لاتی توركیا، كه زۆرینه‌ی دانیشتوانی كوردن، زیاد كردووه.