Accessibility links

كاربه‌ده‌ستانی هاوپه‌یمانان: ژماره‌یه‌ك ئه‌و بۆمبانه‌ی له عیراق به‌كارده‌هێنرێن له ئێران هێنراون


كاربه‌ده‌ستانی هاوپه‌یمانان له عیراق ده‌لێن ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌و بۆمبه به‌هێزانه‌ی كه له عیراق له دژی هێزه ئه‌مریكی و عیراقیه‌كان به‌كارده‌هێنرێن له ئێران هێنراون.

كاربه‌ده‌ستێكی باڵای هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به په‌یامنێری به‌غدای ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاند كه‌وا یاخیبووان كه‌ره‌سته‌ی به‌هێزی ته‌قینه‌وه له بۆمبه‌كانیان به‌كار ده‌هێنن بۆ تێكشكاندنی ئۆتۆمبیل و زرێپۆشی له‌شكری كه له ئێرانه‌وه به قاچاخ هێناویانه.

به‌لام كاربه‌ده‌سته‌كه گوتی هیچ به‌لگه نیه كه حكومه‌تی ته‌هران ئه‌م قاچاغیه رێكده‌خات.

XS
SM
MD
LG