سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانی تۆنی بلێر چه‌ند پێوانه‌یه‌کی نوێی بۆ به‌دواچوونی توندڕه‌وه‌کان ڕاده‌گه‌یه‌نێت و ئه‌م هه‌نگاوه‌ش وه‌ک وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌که بۆ ته‌قینه‌وه خوێناوییه‌کانی مانگی ڕابووردووی له‌نده‌ن.
به‌ڕێز بلێر ڕۆژی هه‌ینی له ماوه‌ی کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا گوتی ئه‌و بیانیانه‌ی پشتگیری له توند و تیژی ده‌که‌ن و هانی ڕق و کینه ده‌ده‌ن بۆ ووڵاته‌کانی خۆیان ده‌نێرێنه‌وه و هه‌رچ که‌سێک که په‌یوه‌ندی به کاری تیرۆرزمیه‌وه هه‌بێت مافی په‌نابه‌ری سیاسی له به‌ریتانیا نادرێتێ.
به‌رێز بلێر گوتیشی که‌وا له‌وانه‌یه حکومه‌ت پێداچوونه‌وه به‌سه‌ر یاساکانی مافی مرۆڤدا بکاته‌وه. جێی باسه، به‌ریتانیا یه‌کێکه له‌و ووڵاتانه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا که به‌نده‌کانی پاراستنی مافی مرۆڤی ئیمزا کردووه و به پێی ئه‌و به‌ندانه‌ش ناتوانرێت هیچ که‌سێک بۆ ئه‌و ووڵاته بنێرێته‌وه که تیایدا ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌دراوه.
گروپه توندڕه‌وه‌کانی حیزب و لته‌حریریش له ژێر ئه‌م یاسا نوێیانه‌دا قه‌ده‌غه کراوه.