Accessibility links

سێ سه‌ربازی تری ئه‌مریكی له عیراق ده‌كوژرێن


له ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی كه‌نار شه‌قام له به‌غدا سێ سه‌ربازی ئه‌مریكی كوژران، به‌مه‌ش ژماره‌ی كوژراوانی له‌شكری ئه‌مریكی له‌م حه‌فته‌یه گه‌یشته بیست و چوار سه‌رباز.

له‌شكری ئه‌مریكی رایگه‌یاند كه دواترین هێرش شه‌وی رۆژی چوارشه‌ممه ڕوویدا، چه‌ند كاتژمێرێك دوای ئه‌وه‌ی له هێرشێكی هاوشێوه له نزیك شارۆچكه‌ی حه‌دیسه چوارده مارینزی ئه‌مریكی و وه‌رگێرێكی سیڤیل كوژران.

هه‌ر له‌م حه‌فته‌یه، شه‌ش مارینزی ئه‌مریكی له حه‌دیسه كوژران و یه‌كێكی تر له شارۆچكه‌ی هیت كوژرا.

XS
SM
MD
LG