پۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت هێرشبه‌رێكی خۆكوژ به خۆی و ئۆتۆمبیله بۆمب چێنراوه‌كه‌یه‌وه هێرشی كردۆته سه‌ر خاڵێكی پشكنین له شاری موسڵی باكوری عێراق و له ئه‌نجامدا به لایه‌نی كه‌مه‌وه چوار كه‌س كوژراوه كه سیانیان ئه‌فسه‌ری پۆلیسن.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن له هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌دا، به لایه‌نی كه‌مه‌وه دوو كه‌س بریندار بووه. هاوكات، له‌شكری ئه‌مریكی ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه‌وا حه‌وت ما‌رینزی ئه‌مریكی ڕۆژی دووشه‌ممه له ماوه‌ی هێرشێكی ناوچه‌ی خۆرئاوای عێراقدا كوژراون.
قسه‌كه‌ری له‌شكری ده‌ڵێت شه‌ش له‌و سه‌ربازانه له حه‌دیسه ی نزیك سنوری سوریا كوژراون و حه‌وته‌میان له ماوه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێك له شارۆچكه‌ی هت كوژراوه. پێشتریش له‌م هه‌فته‌یه‌دا، له‌شكری ئه‌مریكی كوشتنی یانزده یاخیبوی له ماوه‌ی پێكدادانێكی حه‌دیسسه‌دا ڕاگه‌یاند.
له لایه‌كی دیكه‌وه، هه‌ر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ژماره‌یه‌كی خه‌ڵكی سیڤیڵ له ئه‌نجام ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له ناوه‌ندی به‌غدا كوژراون و باوه‌ڕده‌كرێت ئه‌و هێرشه ئامانجه‌كه‌ی كاروانێكی له‌شكری ئه‌مریكی بووبێت. باوه‌ڕده‌كرێت، 20 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بووبێت.