Accessibility links

سه‌رچاوه كوردییه‌كان ده‌‌‌ڵێن پۆلیسی ئێرانی خه‌باتكارێكی كوردییان ده‌ستگیركردووه


سه‌رچاوه‌ كوردییه‌كان ده‌ڵێن پۆلیسی ئێرانی خه‌باتكارێكی كوردییان ده‌ستگیركردووه‌ ته‌نها دوای چه‌ند ڕۆژێك له‌ ئه‌نجامدانی گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریكادا كه‌ تیایدا داوای لابردنی یاسای ته‌نگه‌تاوی كردبوو كه‌ بۆ به‌كارهێنانی سه‌ركوتكردنی خه‌باتكاره‌ كورده‌كان به‌كارده‌هێنرێن.

ئه‌و سه‌رچاوانه‌ به‌ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكایان گوتووه‌ كه‌وا چالاكیخواز روئیا تلوعی، سه‌رۆكی ڕێكخراوی مافه‌كانی ژنان، ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له‌ شاری سنه‌ی باكوری ڕۆژئاوای ئێران ده‌ستگیركرا. هه‌روه‌ها ده‌ڵێن هاوسه‌ره‌كه‌ی خانم تلوعی گوتویه‌تی ئه‌م چالاكیخوازه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ له زینداندا ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ دراوه‌. ئه‌م ده‌ستگیركردنه‌ش دوا به‌ دوای شاڵاوی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ناوچه‌ كوردییه‌كانی ئێران هات.

كورده‌كان ده‌ڵێن به‌ لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا له‌ ماوه‌ی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌دا به‌ لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ 10 كه‌س كوژراوه‌ دوای ئه‌وه‌ی پۆلیس چالاكیخوازێكی تری كوردی له ‌مانگی ڕابووردوو له‌ شاری مه‌هاباد كوشت.

خانم تلوعی ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابووردوو سه‌باره‌ت به‌و خۆپیشاندانانه‌ بۆ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا قسه‌ی كردوو و دژی ئه‌و كارانه‌ بوو كه حكومه‌تی ئێرانی له ناوچه‌ كوردییه‌كاندا ئه‌نجامیان ده‌دات.

بۆ گوێگرتن له ‌دوایترین تێبینیه‌كانی خانم تلوعی بۆ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا، كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ بكه‌.

XS
SM
MD
LG