كۆمكاری عه‌ره‌بی ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه‌وا لوتكه‌ی ته‌نگه‌تاوی ووڵاتانی عه‌ره‌بی كه بڕیاربوو ڕۆژی چوارشه‌ممه له هاوینه‌هه‌واری شه‌ره‌م ئه‌لشێخ به‌ڕێوه‌بچێت، دواخرا پاش ئه‌وه‌ی كه كۆچی دوایی شا فه‌هدی عه‌ره‌بستانی سعودیه ڕاگه‌یه‌ندرا.
كاربه‌ده‌ستێكی كۆمكاری عه‌ره‌بی هیشام یوسف له شه‌ره‌م ئه‌لشێخ به ڕۆژنامه‌وانانی ڕاگه‌یاند كه‌وا لوتكه‌كه بۆ چه‌ند ڕۆژێك دواده‌خرێت و دوای ڕاوێژكردن له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی به‌شدار، ڕوێژێكی نوێ بۆ به‌ستنی ئه‌و لوتكه‌یه ڕێك ده‌خرێت.
سه‌رۆكی میسری حوسنی موباره‌ك له هه‌فته‌ی ڕابووردوودا بانگه‌وازی به‌ستنی ئه‌م لوتكه‌یه‌ی كرد تاوه‌كو ووتوێژ له‌سه‌ر ڕه‌وشی عێراق و كێشه‌ی ئیسرائیلی و فه‌له‌ستینیه‌كان و تیرۆرزم.