Accessibility links

جۆن گه‌ره‌نگ له ڕووداوێكی تێكشكانی هه‌لیكۆپته‌ر كۆچی دوایی كرد


جۆن گه‌ره‌نگ، رێبه‌ری پێشووی سه‌رهه‌ڵداوانی سودانی كه له‌م ساڵه‌دا رێكه‌وتنێكی ئاشتی مۆركرد بۆ به‌ كۆتایی هێنانی درێژترین شه‌ڕی ناوه‌خۆ، له ڕووداوی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی هه‌لیكۆپته‌ر گیانی له ده‌ستدا.

سه‌رۆكی سودانی عومه‌ر ئه‌لبه‌شیر ئه‌مرۆ دووشه‌ممه به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تیایدا مردنی برێز گه‌ره‌نگی پشتراست كرد، كه بۆ ماوه‌ی كه‌متر له مانگێكه پۆستی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی سودانی وه‌رگرت.

به‌رێز به‌شیر سۆزی دا به‌رده‌وامی به پرۆسه‌ی ئاشتی له‌ سودان بدات به گوێره‌ی ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی كه له لایه‌ن ئه‌و و به‌رێز گه‌ره‌نگ پێش له حه‌وت مانگ مۆركرا بۆ به‌كۆتایی هاتنی شه‌ڕی ناوه‌خۆی بیست و یه‌ك ساڵه، به‌ڵام توندوتیژی له خه‌رتوم سه‌ری هه‌ڵدا دوابه‌دوای راگه‌یاندنی مردنی جێگری سه‌رۆك.

XS
SM
MD
LG